AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٢ ٠٨:٣٣

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە؛

زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا

زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا

ناوەندێکی ڕووسی لە گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ناوەندی ڕووسیی پێشوازی لە ئاوارەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢١٦ هەزار و ٧٩٦ ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زیاتر لە ٣٦٤ هەزار ژن و زیاتر لە ٦٢٠ هەزار منداڵ لە نێو ئاوارەکاندا بوونە. ٦٤ کەس کە پێکهاتوون لە ١٨ ژن و ٣٤ منداڵ لە لوبنان و لە رێڕەوگەی جەدیدە یابووس و دبوسیە گەڕاوەنەتەوە سووریا.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئاوارەی سووریی دانیشتووی وڵاتانی دیکە ئارەزووی خۆیان بۆ گەڕانەوە بە سووریا ڕاگەیاندووە.

News ID 20953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha